چین هۆشداری تووند بە ئەمریکا دەدات

شەیری بکە لە:
چین هۆشداری تووند بە ئەمریکا دەدات

ئاڵای ئەمریکا - ئاڵای چین

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانی چین هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا لە ئەگەری ناچارکردنی دەوڵەتان بۆ ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ چین.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانی دژ بە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی باجی گومرکی بۆ 145% لەسەر بەرهەمە چینییە هاوردەکراوەکان، لە بەرامبەر وەڵامدانەوەی پەکین بۆ بڕیارەکانی  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرزکردنەوەی پێناسی گومرکی بە ڕێژەی 125% بۆ سەر بەرهەمە ئەمریکییەکان، لە دواین هەنگاودا ئیدارەی ترەمپ پلانی ئەوەی هەیە بە فشار خستنەسەر چەند دەوڵەتێک چوارچێوەی بازرگانی لەگەڵ چین کەم بکاتەوە، پەکینیش هۆشداری توند بە واشنتن دەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: چین ڕێز لە هەر دەوڵەتێک دەگرێت کە بیەوێت بە گفتوگۆ ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر بکات و مافی خۆیانە لە پێناو بەرژەوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی خۆیان هەوڵ بدەن، بەڵام نابێت ئەم دانوستاندنانە لە پێناو دژایەتی کردنی چین و زیان گەیاندن بە بازرگانی و  ئابورییەکەی بێت.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بازرگانی چین هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و وڵاتان گەر بیانەوێت هەر ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن دژ بە بەرژوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی چین بێت و ڕایگەیاند:  بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هیچ هەنگاوێك نادەین بۆ بەرتەسکردنەوەی توانای بازرگانی چین و وەڵامی توندمان بۆ ئەمریکا و هەر دەوڵەتێکی دیکە دەبێت لە ئەگەری جێبەجێکردنی پلانێکی لەو جۆرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: