وەزیری ئاسایشی ئەمریکا دزی لێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری ئاسایشی ئەمریکا دزی لێ دەکرێت

کریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە کاتی نانخواردن لە ڕێستۆرانتێکی واشنتن دی سی جانتاکەی لێدەدزن.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە 2025-04-20، کریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بۆ ژەمی نانخواردنی ئێوارە دەچێتە چێشتخانەی کاپیتال بەرگەر، لە ناوەندی شاری واشنتن دی سی ئەمریکا و لەو کاتەدا دزێک جانتاکەی دەبات.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئەمریکا بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا کە پاسەوانی وەزیر و بەرپرسانی ئەمریکا دەکەن، پێداچوونەوەیان بە گرتە ڤیدیۆی چێشتخانەکەدا کردووە و دەرکەوتووە پیاوێک کە دەمامکی کردووە جانتاکەی وەزیر دەدزێت و دواتر چێشتخانەکە بەجێدەهێڵێت.

زانیاریی زیاتر: جانتاکەی وەزیر، مۆڵەتی شۆفێری و دەرمان و کلیلی شوقە و پاسپۆرت و باجی چوونەژوورەوەی وەزیری بۆ ناو وەزارەتەکەی و کەلوپەلی ماکیاژ و چەکی بانکی و نزیکەی سێ هەزار دۆلاری تێدا بووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: