کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەولێر بەشی پێداویستی تەواوی هەرێمی کوردستان و  عێراق گەڵای ڕووەکەکە دەخاتە بازاڕەکانەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ساڵە گەورەترین کێڵگەی ڕووەکی ئالۆڤێرا لە هەولێر لەسەر ڕووبەری سێ دۆنم زەوی بوونیادنراوە، ئەم کێلگەیە مانگانە 20 تۆن بەروبوومی گەڵای ڕووەکی ئالۆڤێرا دەخاتە بازاڕەکانەوە، کە بەشی پێداویستی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پڕدەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: هاوڕێ جەلیل، خاوەنی کێلگەکە بە ئاڤامیدیای گوت: تایبەتمەندی ئەم ڕووەکە ئەوەیە چوار وەرزی ساڵ دەتوانرێت بەرهەمی لێوەربگیرێت، ئەگەر هاوکاری بکرێم دەتوانین ئالۆڤێرا لە بواری پیشەسازی خۆراک و جوانکاری بەکاربهێنین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاک و ئاووهەوای هەرێمی کوردستان لەبارە بۆ گەشەکردنی ڕووەکی ئالۆڤێرا، چونکە ئاوی کەمی پێویستە و بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت.

شەیری بکە لە: