شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکەن

شەیری بکە لە:
شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکەن

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شاندی ئیمرالی

ئاڤا نیوز

شاندی ئیمرالی بۆ چوارەم جار، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)یان كرد و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا كرد. کە لە کۆبوونەوەکە ئۆجەلان داوای کردووە کاری زیاتر لەسەر پڕۆسەری ئاشتی بکەن.

وێنە گەورەکە: دوای دەیان ساڵ شەڕی پەکەکە و تورکیا ئێستا دەرفەتێک بۆ ئاشتی ڕەخساوە و پەکەکەش لەسەر داوای ئۆجەلان ڕازی بووە بە چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بەڵام بە مەرج.

لێدوانی فەرمی: پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:

٠ لەگەڵ فایک ئۆزگور وەک شاندی ئیمرالی چووینە زیندانی ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو كۆبووینەوە و كۆبوونەوەكەمان بەرهەمدار بوو.

٠ ئۆجه‌لان نامەیەکی بۆ سڕی سوورەیا ئۆندەر ناردووە و تێیدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت، به‌و پێیه‌ی کاری زۆری بۆ پرۆسەی ئاشتیی کردووە، هەوڵەکانی بەرز نرخاند.

زانیاریی زیاتر: لە نامەكەی ئۆجەلان بۆ سڕی سوورەیا ئۆندەردا هاتووە" داوای زوو چاكبوونەوەی بۆ دەخوازم، سوپاسی ئەوانە دەكەم كە لە نزیكەوە چاودێریی و بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستیی دەكەن، لە ڕابردوودا كاری جددیمان كردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی، كەسێكی یەكجار ئازیزە و كاری زۆر جددی كردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئۆندەر لە شەقام  و پەرلەمان كاری بۆ پرسی كورد كردووە، كەسایەتییەكی ئاشتیخوازە و دژی دووبەرەكییە.

باکگراوند: ڕێککەوتی 10-4ـی 2025 شاندی دەم پارتی دوای 13 ساڵ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  لە کۆشکی کۆماری کۆبوونەوە، ئەمە بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی و گرنگ ناودەبرێت، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە گۆڕانکاری گەورە و خێرا لە پرۆسەی ئاشتی ڕووبدات.   

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: