پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆن لە دژی داعش دەکەن

شەیری بکە لە:
پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆن لە دژی داعش دەکەن

ئاڤا نیوز

هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق هەڵمەتێكی هاوبەشیان بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەکانی داعش لە سنووری میحوەری دیجلە ئەنجامدا.

وێنە گەورەکە: مەترسی تیرۆر و داعش لەسەر عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کۆتایی نەهاتووە، هێزەکانی پێشمەرگەش بەردەوامە لە چاودێریکردنی جموجۆڵەکان، هەندێکجاریش ئۆپراسیۆن و کێوماڵی کردن ئەنجامدەدات لەو شوێنانەی پێویستە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، میحوەری هەشت، ڕۆژئاوای دیجلەیان کێوماڵ کرد، لە ئۆپراسیۆنەکەدا لیواکانی هەشت و 27ـی پیادە و فەوجی کۆماندۆی فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای 15ـی سوپای عێراق بەشداربوون و گەڕان و پشکنینێکی وردیان بەدوای مۆڵگە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆرستی داعشدا کرد.

- هەڵمەتەکە بەمەبەستی ڕاماڵین و پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و نەهێشتنی مەترسی و ڕێگریی لە چالاکی و جموجۆڵی تیرۆریستان بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە چەندین هەڵمەت و ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ