پەیامێکی هاوخەمی لە سیستانییەوە: پاپا ڕۆڵی سەرەکیی لە ئاشتی و پێکەوەژیان هەبوو

شەیری بکە لە:
پەیامێکی هاوخەمی لە سیستانییەوە:  پاپا ڕۆڵی سەرەکیی لە ئاشتی و پێکەوەژیان هەبوو

پاپا فڕانسیس لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە عێراق

ئاڤا نیوز

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان هاوخەمیی خۆی بۆ کریستیانەکان بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەربڕی و ڕایگەیاند: پاپا ڕۆڵی سەرەکیی لە ئاشتی و پێکەوەژیان هەبووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە عێراق ڕایگەیاند:

٠ مەرجەعیەتی باڵای ئایینی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆی پێشکەشی شوێنکەوتوانی کەنیسەی کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهان دەکات، هیوای ئارامی و دڵنەوایییان بۆ دەخوازێت.

٠ لە نێو زۆرێک لە گەلانی جیهاندا پێگەیەکی مەعنەوی بەرزی هەبوو و لەلایەن هەمووانەوە ڕێزێکی زۆری لێدەگیرا، بەهۆی ڕۆڵی بەرزی لە خزمەتکردنی هۆکارەکانی ئاشتی و لێبوردەییدا، هەروەها بۆ دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ ستەملێکراوان و چەوساوان لە سەرانسەری جیهاندا.

٠ کۆبوونەوەی نێوان ئەو و مەرجەعی باڵا لە نەجەف مێژوویی و گرنگ بوو بۆ هەردوو لایەن بۆ دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی بنەڕەتی ئیمان بە خودا و پەیامەکانی، و پابەندبوون بە بەها ئەخلاقییە بەرزەکان و جەختکردنەوە لەسەر  کولتووری پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و ڕق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: