سەرۆککۆماری عێراق: پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی و لێبووردەیی تەرخانکرد

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق: پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی و لێبووردەیی تەرخانکرد

وێنە: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی و لێبووردەیی تەرخانکرد و بۆ کۆچی دوایشیی، سەرەخۆشی لە مەسیحییەکان و هەموو خەڵکی جیهان دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، مرۆڤدۆستی، ڕەتکردنەوەی جەنگ، داوای ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان، ئەو هەڵوێستانەن کە  پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانی پێی دەناسرا و لەم بوارانەشدا جێدەستی دیاربوو، بە کۆچی دوایشیی جیهان کەسایەتییەکی ناوازەی ئاینیی و مرۆیی لەدەستدا.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاپا فرانسیس هەموو ژیانی بۆ ئاشتیی، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاریی و لێبووردنی ئاینیی تەرخانکردبوو، بۆ کۆچی دوایشیی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەنیسەی کاسۆلیکی، مەسیحییەکان و هەموو جیهان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: