تورکیا ئەفسەرێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەفسەرێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕادەستی وەڵاتەکە دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەفسەرێکی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە تۆمەتبارە بە ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵاتنی دەستبەسەرکراوێک لە زیندان، ڕادەستی عێراق دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو تۆمەتبارە هەڵاتووە، وەک ئەفسەر لە بنکەیەکی پۆلیسدا کاری کردووە و پۆستەکەی بە خراپ بەکارهێناوە، لەسەر ئەم تۆمەتەش دادگای تاوانەکان لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، بە غیابی سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، سەرکەوتووبین لە گەڕاندنەوەی تۆمەتباری هەڵاتوو "خەلیل نووری خەلیل عەجیل عەزاوی" لە وڵاتی تورکیاوە، کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی دەستبەسەرکراوێک سزا درابوو.
شێوازی جێبەجێکردن: ڕێککارەکان و بەدواداچوونەکان، لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری-سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، دەزگای هەواڵگری، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ، بووە هۆی ڕادەستکردنەوەی سزادراوی هەڵاتوو لە دەسەڵاتدارانی تورکیا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی هاووڵاتیان ڕوو لە دانانی سیستمی سۆلار پاوەر دەکەن
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
دوای مردنی پاپا فڕانسیس، چۆن پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت؟
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
واژۆ بۆ ڕێگری لە هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق کۆدەکرێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران وەک یەکەم وڵات سەرەخۆشی لە ڤاتیکان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدوای نەمانی ئەسەد یەکەم باری گەنم دەگەینرێتە سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەیەکی حیزبوڵڵای لوبنان ڕادەگەیێنێت