لە عێراق یەک ملیۆن و 550 هەزار فەرمانبەر و هاووڵاتی بیمەی تەندروستییان بۆ کراوە

شەیری بکە لە:
لە عێراق یەک ملیۆن و 550 هەزار فەرمانبەر و هاووڵاتی بیمەی تەندروستییان بۆ کراوە

دیمەنی گۆڕەپانی تەحریر لە شاری باغدا

ئاڤا نیوز

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراق بە سێ قۆناغ ملیۆنێک و 550 هەزار فەرمانبەر و هاووڵاتی بیمەی تەندروستییان بۆ کراوە، جەختیش دەکاتەوە کە ڕێکاری توند بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیراونەتەبەر و بەهۆیەوە لە داهاتوویەکی نزیشکیدا نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

وێنە گەورەکە: یاسای بیمەی تەندروستیی ساڵی 2023 لە عێراق چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی سەر هاووڵاتییانە، بڕیاریشە تا ساڵی 2026 پڕۆژەکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لێدوانی فەرمی: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، 450 هەزار کەسی دیکە خراونەتە ناو سیستمی بیمەی تەندروستی و ئێستا ملیۆنێک و 550 هەزار کەس سوودمەندن لەم خزمەتگوزارییە کە بەهۆیەوە حکومەت 90%ی خەرجی نەشتەرگەریی و سەردانی دکتۆر و 50% خەرجی پشکنینەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

- پەیوەست بە تای خوێنبەربوون تائێستا 19 توشبوو لە وڵاتدا تۆمارکراون و دوانیان گیانیان لەدەستداوە.

- ڕێنمایی خەڵک دەکەین کە بۆ دووربوون لەو نەخۆشییە گۆشت بە باشیی بشۆن و پێش لێنانی بەباشی بکوڵێنرێت.

- ئێمە بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ڕێکارمان گرتووەتەبەر و بەهۆیەوە نەخۆشییەکە زۆر بە کەمی دەگوازرێتەوە.

- لە داهاتوویەکی نزیکدا نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ