سەرۆکی لوبنان: دەبێت هەموو گرووپ و لایەنەکانی لوبنان چەک دابنێن

شەیری بکە لە:
سەرۆکی لوبنان: دەبێت هەموو گرووپ و لایەنەکانی لوبنان چەک دابنێن

جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ئەمینداری حیزبوڵڵا ڕەتیکردەوە چەک دابنێن، ئەمڕۆ سەرۆکی لوبنان جەختی لەوە کردەوە دەبێت هەموو گرووپ و لایەنەکانی لوبنان چەک دابنێن.

 

وێنە گەورەکە: فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەیروت بۆ چەک داماڵینی حیزبولڵای لوبنان بەردەوامن. ئەمڕۆ سەرۆکی لوبنان هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ چەک داماڵینی حیزبوڵڵا و ڕایگەیاند، دەبێت چەک تەنیا لە دەستی سوپای لوبناندا بێت.

 


لێدوانی فەرمی: جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان ڕایگەیاند: حکومەتی لوبنان چاوەڕێی هەلومەرجێکی گونجاو دەکات بۆ ناچارکردنی حیزبوڵڵا بە ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی بۆ حکومەت. هاوکات گوتیشی، دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە ئەم بابەتە لەگەڵ حیزبوڵڵا چارەسەر بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەم لێدوانی عەون لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی، بەهیچ شێوەیەک حیزبوڵڵای لوبنان چەک دانانێت و گوتیشی، ئێستاش سوپای ئیسرائیل بەشێک لە  ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان داگیرکردووە.

 

باکگراوند: ڕۆژی 27-4-2025، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئیسرائیل چەندین جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجامداوە و لە پێنج ناوچەی ستراتیژی جێگیرە و ئامادە نییە بکشێتەوە تاوەکو حیزبوڵڵا ناچار نەکرێت چەک دابنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ