ئەمریکا لەبارەی پێدانی ڤیزا بە ئەسعەد شەیبانی و شاندی یاوەری بڕیار دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لەبارەی پێدانی ڤیزا بە ئەسعەد شەیبانی و شاندی یاوەری بڕیار دەدات

ئەسعەد شەیبانی و کاربەدەستانی سووریا

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا پێش سەردانی شەیبانی و شاندی یاوەری بڕیاریدا ڤیزەیان پێبدرێت تاوەکو بتوانن بەسەردانێکی فەرمی گەشت بکەن بۆ واشنتن.

 

وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، چەکدارانی تەحریرولشام توانیان تەواوی جومگەکانی دەسەڵات کۆنترۆڵ بکەن و دەسەڵاتێکی ڕاگوزەر بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، پێکبهێنن بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێکخراوە پێشتر وەکو گرووپێکی تاوانکار ناسێنرابوو لە بەشێک لە وڵاتان گرفتیان بۆ دروستبووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڤیزا دەبەخشێت بە وەزیری دەرەوەی سووریا و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی، لە پێناو بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراویی نێودەوڵەتی لە واشنتن.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سووریا(سانا) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا، کاریگەریی لەسەر سەرجەم لایەنەکانی ژیانی هاووڵاتیانی سووریا هەیە گفتوگۆ لەبارەیەوە کراوە، هاوکات هەڕەشە هاوبەشەکانی سەر هەردوو وڵات و ناوچەکە، لەوانەش؛ گرووپە چەکدارە سنووربەزێنەکان، بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان تاوتوێ کران.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی، هەردوو ئەندامی کۆنگرێس کۆری مێڵز و مارلین ستاتزمان، سەردانی سووریایان کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبوونەوە و سەردانی چەندین ناوچەیان لەو وڵاتە کرد، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مەیدانی و کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریادا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ