پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات

دیمەنێک لە گۆشەیەکی پارکی سامی عەبدولڕەحمان

ئاڤا نیوز

وا بڕیارە بەمنزیکانە پڕۆژی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێبکات، ملیۆنان دار لە دەورووبەری هەولێر دەچێندرێن و لەگەڵیاندا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاویش دروست دەکرێن.

وێنە گەورەکە: پشتێنەی سەوزایی بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، بە تایبەت بۆ ئەو شارانەی تەختن.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای وت، بەمنزیکانە پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات، ڕێکخراوی UNDP هاوکاری پڕۆژەکەیە و لیژنەیەکی پسپۆڕی بۆ پێکهێنراوە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر لەبارەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەڵێت: 

- پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێر دەسوڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری.

- پانی پشتێنەکە دوو کیلۆمەترە.

- لەگەڵ پشتێنەکە زیاتر لە 10  پۆند دروست دەکرێن.

-    پشینیازکراوە ملیۆنان داری زەیتون و فستق بچێنرێن، چونکە ئاویان کەم دەوێت و بەرهەمەکانیان داهاتی زۆرە.

- بە یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی هەولێر دادەنرێت.

- جگە لە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، یەکێک لە سوودەکانی پاراستنی زەویی کشتوکاڵییە کە بۆ پڕۆژەی نا کشتوکاڵی وەک وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون بەکارنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ