
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
عومەر چێلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: یەکەمجارە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی، شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئاکپارتی زانیویەتی، لەم ماوەیەدا ژێربەژێر کار لەسەر ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە کراوە، شاندەکە دوای ئەم کۆبوونەوەیە، سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش لە زیندان دەکەن، دواتریش دەچنە قەندیل و کار لەسەر ڕێکخستنی کۆنگرەی پەکەکە دەکرێت.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی، تورکیا خواستی لەسەر ئەوە هەیە کە کۆنگرەی پەکەکە لە هەولێر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: چێلیک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەم پارتی داوای چاوپێکەوتنی لە سەرۆککۆمار کردووە و داواکاریی چاوپێکەوتنی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆککۆمار بە ئەرێنی وەڵام دراوەتەوە. هاوکات لەم هەفتەیەدا سەرۆککۆمار ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دەم پارتی دیاری دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بەرواری سەردانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام پێیان گوتین لەم هەفتەیە دەبێت، ئێمەش هیودارین و چاوەڕێین لەم هەفتەیەدا بێت.
قووڵتر: ماوەیەکە بەهۆی گرژییەکانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەکان لەسەر پرۆسەی ئاشتی ڕاگیراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئاکپارتی وەرگیراوە، لەم ماوەیەدا دوور لە چاوی کامێراکان کار لەسەر ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە کراوە و هەردوولا لەسەر کۆمەڵێک پرس ڕێکدەکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی پاڵپشتی دارایی بۆ فەڵەستین ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواچوونی ئاڤا جووتسایدی گەڕەکێک قیڕتاو دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان