ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ گرتن و کۆکردنەوەی سەگی بێلانە چڕتر دەکرێنەوە، چەند گەڕەکێکی هەولێریش بەدەست زۆریی سەگی بێلانەوە دەناڵێنن.
وێنە گەورەکە: لەم ماوانەی ڕابردووا خەڵک گلەیی زۆریان هەبوو سەگی بەرەلا لە کۆڵان و گەڕەکەکانیان زۆر بووبوونەوە و هەراسانیان کردبوون. ڕوداوی نەخوازراویشی لێکەوتەوە.
زانیاریی تایبەت: هاوڵاتییەک لە گوندی شێخە شەل لەهەولێر پەیوەندی بە ئاڤاوە کرد و وتی، "بێزاربووین بەدەست سەگی بەرەڵاوە، ئەوە ئەو ڕۆژە کۆمەڵێک سەگیان گرتووە، کەچی سەگێک هەیە لەهەموویان مەترسیدارترە و ئەویان نەگرتووە کە چوار بێچووی هەیە.
- کەس ناتوانێ بەتەنیا بڕواتە دەرەوە، ئەو سەگە پەلاماری دەدات.
- لەم ڕۆژانە پەلاماری ژنێکی دا، دووکاندارێک فریای کەوتووە ئەگینا پارچە پەرچەی دەکرد.
زانیاریی پەیامنێر: ئەمرۆ تیمەکانی شارەوانی کە عوبید هەرکی، پەیامنێری ئاڤاشیان لەگەڵ بووە، لە گەڕەکی هەولێری نوێ دەستیان کرد بە گرتنی سەگەکان.
لێدوانی فەرمی: هاووڵاتییەکی گەڕەکەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو سەگە بەرەڵایانە زۆر مەترسیدارن و بە کۆمەڵ پەلاماری خەڵک دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی هەولێر بە ئاڤای وت، ئەم سەگ گرتنە هەربەردەوام بووە، "ڕۆژانە 40 بۆ 50 سەگمان گرتووە، بەڵام با گلەییەکیش لە خەڵکی بکەین، هەندێک کەس خۆیان ئەو سەگانە بە بێچووەیی خزمەت دەکەن و گەورەیان دەکەن و دواییش گلەیی دەکەن و دەڵێن، سەگ زۆرە و بێزاربووین".
- کەسێک لەیەکیک لە گەڕەکەکان چوار سەگی بەرەڵای لەخۆگرتووە، خەڵکیان هەراسان کردووە و ڕێگە نادات تیمەکان بیانگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شەڵتەرەی لەهەولێر بۆ سەگە بێلانەکان درووستکراوە، جێگەی 20 هەزار سەگی تیا دەبێتەوە، تاوەکو ئێستا شەش بۆ حەوت هەزار سەگی بێلانەی تیا کۆکراوەتەوە.
لەهەمان کاتدا: لە سلێمانیش شێڵتەرەکە پڕ بووە و جێگەی سەگی دیکەی تیا نابێتەوە و پڕ بووە، هەفتانەش 10 حاڵەتی پەلاماردانی سەگی بێلانە تۆمار دەکرێ.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی بە ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤای وتووە، "ژمارەی سەگە بەرەڵاکان زۆر زۆرە دوو شەڵتەرمان هەیە هەر فریایان ناکەوین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەی توشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار تووشبووانی نەخۆشییەک لە کوردستان چارەسەر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یاریی نەورۆز و زاخۆ شەڕ دروست بوو، برینداری لێکەوتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 28 ڕۆژ لە ونبوونی عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە دەدۆزرێتەوە