دوای 28 ڕۆژ لە ونبوونی عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە دەدۆزرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەیەکی محەممەد ئیسماعیل و دیمەنێک لە کەعبەی پیرۆز، گرافیک: بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
عومرەکارێکی کورد دوای 28 ڕۆژ لە ونبوونی لە سعودیە، دۆزرایەوە و دەگەڕێنرێتەوە کوردستان، بڕیارە لەگەڵ یەکەم وەجبەی عومرەکاران بگەڕێنرێتەوە کوردستان و بە خانەوادە و کەسوکاری شادبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد ئیسماعیل هاووڵاتییەکی نیشتەجێی ناحییەی حاجی ئۆمەرانە، خێزاندارە و نەخۆشی لەبیرچوونەوەی هەیە. لە مانگی ڕەمەزانەوە بەمەبەستی عومرەکردن لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە لەگەڵ خوشک و برای خێزانی چووەتە سعوودیە، بڕیار بوو جەژن بگەڕێنەوە، بەڵام لەوێ ون دەبێت، دوای چەند ڕۆژێکیش لە گەڕان بەدوایدا دوو خزمەکەی بێئومێد دەبن لە دۆزینەوەی و دەگەڕێنەوە.
هەرچەندە 17ی ئەم مانگە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی ونبوونی لە ئاڤا دۆزرایەوە، جارێکیش پێش ئەوکات ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر ون دەبوویەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی حەج ئێستا پێدانی ڤیزای سعوودیە قورس بووە، بۆیە خانەوادەکەی نەیانتوانیوە لە کوردستانەوە بچنە ئەو وڵاتە بۆ دۆزینەوەی، وەک د. حەسەن، ئامۆزای محەممەد ئیسماعلیل بە ئاڤای گوت، براکەی لە بەریتانیاوە چووەتە سعوودیە و لەگەڵ تیمەکانی حەج و عومرە بەدوایدا گەڕاون تاوەکو دۆزیویانەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: یوسف ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی حەج و عومڕەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، "ئێستا لە هەوڵداین پاسپۆرت و ڤیزای بۆ وەربگرینەوە، لەگەڵ یەکەم وەجبەی عومرەکاران هەماهەنگی بۆ دەکەین و دەگەڕێتەوە کوردستان."
هاوکات کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت: "لێپێچینەوەیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کردووە کە گەشتی بەو عومرەکارە کردووە چۆن جێیان هێشتووە".
ئەوەی پێشنیاز دەکرێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە، ئەگەر لە هەموو ڕووێکەوە لە تەندروستی کەسێک دڵنیا نەبن، ڕێگەیان پێنەدەن بچن بۆ حەج و عومرە، بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە، چونکە دۆزینەوەی کەسێک لەنێو دەیان و سەدان هەزار عومرەکار و حەجخواز کارێکی قورسە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
- تەندروستی
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەی توشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
- تەندروستی
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار تووشبووانی نەخۆشییەک لە کوردستان چارەسەر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یاریی نەورۆز و زاخۆ شەڕ دروست بوو، برینداری لێکەوتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر بەخێرایی پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی "کۆنفرانسی نیشتیمانیی کورد" لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرا