سوودانی لەبارەی دۆخی سووریا: توندڕەوی ڕەتدەکەینەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی لەبارەی دۆخی سووریا: توندڕەوی ڕەتدەکەینەوە

پێشوازیی محەممەد شیاع سوودانی، لە عەبدوڵڵا نیزام، سەرۆکی پێکهاتەی شیعە لە سوریا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵیت، پشتیوانی لە سەروەریی و یەکخستنی پێکهاتەکانی سووریا دەکات و توندڕەویش ڕەتدەکاتەوە، بە پێویستیشی دەزانێت لە سووریادا پەیڕەوی لە بنەمای هاووڵاتییبوون بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: عێراق سەبارەت بە دۆخی شیعەکانی سووریا و داهاتوویان هەست بە نیگەرانی دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە بەغدا، پێشوازیی لە عەبدوڵڵا نیزام، سەرۆکی پێکهاتەی شیعە لە سوریا کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سوریا کرا، سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پاڵپشتی گەلی سوریا دەکات بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە و پشتیوانی لە سەروەری، یەکپارچەیی و یەکخستنی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە دەکات.

لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتارەکان کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پێکەوەژیان و ئاشتی، ئەویش لەڕێگەی ڕۆڵی پیاوانی ئاینی و بەهێزکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و ڕەتکردنەوەی توندڕەوی و برەودان بە چەمکی هاووڵاتیبوون، ئەوانەش بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی نیشتمانی لەنێوان گەلی سوریادا بنەمای سەرەکین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ