سوپای عێراق لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد بڵاوەی پێکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

جووتیارێكی کورد لە گوندی شەناغە کە لەسەر تراکتۆرەکەی وەستاوە
ئاڤا نیوز
لە بەرەبەیانیی ئەمرۆوە هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە گووندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بڵاوەی پێکراوە و کێبڵی کارەبای بیری ئاوەکانیان پچڕاندوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە سوپای عێراق فشارەکانی لەسەر جووتیارانی کورد توند کردووەتەوە، بەجۆرێک لە سەرەتای وەرزی چاندن و دروێنەکردنی بەرهەمەکانیان، هەڵدەکوتێتە سەر ئەو جووتیارانە و ڕێگە نادات لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کار بکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئیسماعیل، موختاری گوندی شەناغە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بڕیاری گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانمان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دراوە، بەڵام سوپای عێراق کار بە بڕیارەکە ناکات و ڕێگەش نادەن بچینەوە سەر زەوییەکانمان.
زانیاریی زیاتر: بڕیار بوو ئەمرۆ جووتیارانی گووندی شەناغە زەوییەکانیان ئاوبدەن بەڵام سوپای عێراق کێبڵی تەواوی بیرە ئاوەکانی پچڕاندوە و ڕێگە نادات هیچ جووتیارێک بچێتە سەر زەوییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا گەیشتە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ بۆ ئاڤا: بۆ پۆستی پاپای ڤاتیکان شتێک نییە بەناوی کاندیدبوون