لویس ساکۆ بۆ ئاڤا: بۆ پۆستی پاپای ڤاتیکان شتێک نییە بەناوی کاندیدبوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
پاتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا 136 کاردیناڵەکەی ڤاتیکان کۆدەبنەوە و پاپای نوێ بە دەنگدانی نهێنیی یەکلایی دەکەنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە بۆ پۆستی پاپای ڤاتیکان شتێک نییە بەناوی کاندیدبوون و ئەوەی دەنگی پێویست بهێنێت، دەبێتە براوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستبوونی دەمارەکانی دڵی کۆچی دوایی کرد.
لێدوانی فەرمی: کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان کە هاوکات یەکێکە لەوانەی وەک کاندید بۆ شوێنگرەوەی پاپای نوێی ڤاتیکان ناوی دەهێنرێت، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کێشەکە چییە هەموو وڵاتێک کاردیناڵی خۆی هەیە و وڵاتەکەش باس لە پشتیوانیی و کاندیدکردنی دەکات بەڵام ئەوە هەمووی تەنیا قسەیە و دەنگدان لە ڕاستیدا بەشێوەی نهێنیی بەڕێوەدەچێت، شتێکیش نییە بەناوی کاندیدبوون بەڵام گفتوگۆ دەکرێت لەسەر تایبەتمەندیی پاپای نوێ و پاشانیش ئێمە دەنگ دەدەین".
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکە لە قسەکانی کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریارکی کلدانەکانی عێراق و جیهان:
- لە هەڵبژاردنەکەدا لیستێک دەخەنەبەردەستت بەس ناوی خۆتی تێدا نییە، ئێمە 136 کاردیناڵین کە بەشداریی دەنگدانەکە دەکەین.
- ئەوەی کە دەنگی پێویست دەبات دەبێتە براوە
- پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کوردستان جۆرێکی دەگمەن و ناوازەیە و چونکە کورد توانیویەتی لەڕووی یاسایی و دادوەرییەوە ڕووبەڕووی وتاریی ڕق و کینە ببێتەوە.
- کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو ئەوانەی ئاوارەبوون یان لە ناوچەکانیان دەربەدەرکراون پێشتر لوبنان وابوو، ئێستاش کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی ئاڤا لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستبەسەر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
تیمێکی ئاڤا لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستبەسەر دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت