عێراقچی: دانوستاندنەکان لەگەڵ واشنتن بە ئاراستەیەکی دروست دەڕۆن

شەیری بکە لە:
عێراقچی: دانوستاندنەکان لەگەڵ واشنتن بە ئاراستەیەکی دروست دەڕۆن

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتن بە ئاراستەیەکی باش و دروستدا دەڕۆن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئێران دوو گەڕی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە عومان و ڕۆما بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامداوە. هەر دوو وڵاتیش دانوستانەکانیان بە بەرهەمدار و بوونیادنەر وەسف کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا بەڵام بە ئاراستەیەکی باش و دروستدا دەڕۆن.

 

لەلایەکی دیکەوە: بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە کە بڕیار بوو  ئەمڕۆ چوارشەممە بکرێت بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخراوە.

 

زانیاریی زیاتر: یەکەم گەڕی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکان لە مەسقەتی پایتەختی عومان، دووەم گەڕی دانوستاندن لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوون، بڕیارە گەڕی سێیەمیش هەر لە عومان بەردەوام بن.

 

باکگراوند: لە دوای ساڵی 2018ـەوە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، ئەم دانوستاندنانە یەکەمین دانوستاندنن لەم ئاستەدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامبدرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ