دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەک لەسەر سەرۆکی خودی دادگاکە ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەک لەسەر سەرۆکی خودی دادگاکە ڕەتدەکاتەوە

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بە ئامادەبوونی جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

دادگای فیدڕاڵی سکاڵای پارێزەرێکی کوردی لەسەر سەرۆکی خودی دادگاکە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، پارێزەرەکە بنەمای بەرژەوەندی کەسی لە سکاڵاکەیدا نەبووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەو سکاڵایەی لەسەر سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرابوو و تێیدا داواکرابوو مافی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر دەستووریی نەبوونی یاساکان و شیکردنەوەی دەستووریی، تەنیا مافی سێ سەرۆکایەتییەکە، وەزیرەکان، دەستە سەربەخۆکان و ئەو لایەنانە نەبێت کە لەماددەی 19 لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدڕاڵیدا تۆمارکراون، بەڵکو هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەبێت سکاڵا لەسەر یاساکان تۆماربکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی بڵاویکردەوە، دادگاکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیدا، سکاڵاکەی پارێزەر ئازاد دۆسکی لەدژی جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ڕەتکردەوە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی سکاڵاکارەکە بنەمای بەرژەوەندی کەسی لە سکاڵاکەیدا نەبووە.

ئەو مانایەی دەگەیێنێت: هەر کەسێک لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر بابەتێک تۆماربکات دەبێت سکاڵاکار لە جێبەجێبوونی یاسا یان ڕێنماییەکە زیانمەندبووبێت و گرفتی بۆ دروست بووبێت، ئەوەش مەرجێکی سەرەکی وەرگرتنی ئەو سکاڵایانەیە کە ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی دەکرێن، بەهۆی نەبوونی ئەو بنەمایەش دادگاکە ساڵانە سەدان سکاڵا ڕەتدەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ