نوێنەری عەتەبەی حوسێنی: کوردستان لە بواری فرەڕەنگیی فیکری و کولتووریدا ئەزموونێکی بەبەهای هەیە

شەیری بکە لە:
نوێنەری عەتەبەی حوسێنی: کوردستان لە بواری فرەڕەنگیی فیکری و کولتووریدا ئەزموونێکی بەبەهای هەیە

عەلی قەرعاوی - نوێنەری عەتەبەی حوسێنی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

نوێنەری عەتەبەی حوسێنی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئازادیی ئایینیی و پێکەوەژیان لە کوردستان بۆ هەمووان بەبێ جیاوازیی دابینکراوە و لە بواری فرەڕەنگی فیکری و کولتووریدا ئەزموونێکی بەبەها بونیاد نراوە. جەختیش دەکاتەوە کە کوردستان لە برەودان بە پێکەوەژیان ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-04-23، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدەچێت و تا 25ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی قەرعاوی - نوێنەری عەتەبەی حوسێنی لە هەرێمی کوردستان  لە وتارێکدا لە ڕۆژی نزای نیشتمانی ڕایگەیاند، "دەمەوێت ڕاستییەکی گرنگتان بۆ باس بکەم کە من هەشت ساڵە نوێنەری عەتەبەی حوسێنیم لە کوردستان و لەو ماوەیەدا هەر یادێکی ئاینییمان کردبێتەوە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هاوکارمان بوون، هەندێک لەو بۆنانە من وام هەستکردووە لە کەربەلا ئەنجاممان داون".

 

زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکەی وتەکانی عەلی قەرعاوی - نوێنەری عەتەبەی حوسێنی لە هەرێمی کوردستان: 

- کوردستان لە بواری فرەڕەنگیی فیکری و کولتووریدا ئەزموونێکی بەبەهای هەیە.

 

- کوردستان لە برەودان بە برایەتیی و لێبووردەیی و لە خۆگرتنی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە سەردەمی بەعس و داعشدا ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە.

 

- سەرەڕای ئاستەنگییەکان و گرفتەکان لە وڵاتانی ئیسلامیدا، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئاستەنگییەکان گۆڕاون بۆ دەرفەت و کولتووریی ئاشتیی و پێکەوەژیان بەهێزتر برەوی پێدراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ