میری ئێزدییان: ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە پێکەوەژیان بەرز دەنرخێنین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە 'ڕۆژی نزای نیشتمانی'ـدا. میری ئێزیدییان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان بەرز  دەنرخێنێت و دەڵێت، ئەزموونی دیموکراسی هەرێمی کوردستان دەرفەتی بە هەمووان داوە نوێنەریان لە پەرلەمان و حکومەت هەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-04-23، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، و بە ئامادەبوون و دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی، 'ڕۆژی نزای نیشتمانی' لە کوردستان بەڕێوەچوو و تا 25ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە وتارێکدا لە ڕۆژی نزای نیشتمانی ڕایگەیاند: ئەم ئەزموونەی دیموکراسیی هەرێمی کوردستان دەرفەتی بە هەموو پێکهاتەکان داوە نوێنەریان لە پەرلەمان و حکومەت هەبێت و مومارەسەی مافە دەستورییەکانیان بکەن.

لەژێر سێبەری ئەم ئەزموونە ئێزدییەکان توانییان بگەنە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و ناوەندی کولتووری و کۆمەڵایەتییان بۆ کراوەتەوە، هەروەها ئێزدییەکان توانیویانە بە ئاسایی ژیانی خۆیان بکەن، پەرستشەکان بە ئازادی ئەنجامبدەن هەموو ئەمانەش بە سەرۆکایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی بووە، کە دوور و نزیک دەزانن لە ناوخۆ و دەرەوە چیی لەمبارەیەوە کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزایت: لە ڕۆژی نزای نیشتمانی زۆر لە بەرپرسانی باڵا، سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان، پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ