وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەین

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکەین

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

ئەمریکا بڕیاریدا بە دووبارە داڕشتنەوەی فۆرمی وەزارەتی دەرەوە، مارکۆ ڕوبیۆش دەڵێت، ئەمریکا لەسەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەتەوە و پێویستی بە چاکسازییە.

وێنە گەورەکە: دوای هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئیدارەکەی دەستیکرد بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە و بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەکەیان پێویستە وەزارەتی دەرەوە جارێکی دیکە گەورە بکەنەوە.

بەمجۆرەی ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناتوانێت ئەرکی دیپلۆماسی جەوهەری خۆی لەم سەردەمە نوێیەی کێبڕکێی دەسەڵاتی گەورەدا ئەنجامبدات.

لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا خەرجی وەزارەتەکە زۆر بەرزبووەتەوە، بەڵام کاریگەری و کارامەیی کەمتربووە. هەر بۆیە ئەمڕۆ پلانێکی گشتگیر بۆ ڕێکخستنەوەی وەزارەتەکە ڕادەگەیەنم کە وەزارەتەکە دەخاتە ناو سەدەی بیست و یەکەمەوە. ئەم ڕێبازە لە بنەڕەتەوە وەزارەت بەهێز دەکات، لە نووسینگەکانەوە تا باڵیۆزخانەکان. ئەرکە تایبەتەکان یەکدەخرێن بۆ زیادکردنی کارایی، فەرمانگە زیادەکان لادەبرێن و ئەو بەرنامە نایاساییانەی کە لەگەڵ بەرژەوەندییە سەرەکییە نیشتمانییەکانی ئەمریکادا بە هەڵە هاوتەریبن، بوونیان نامێنێت.

لە لایەکی دیکەوە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێکیان بۆ کەمکردنەوەی نێردە دیپلۆماسییەکانیان لە بەغدا و هەولێر بەدەستنەگەیشتووە و بەردەوامن لە کارەکانیان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ