دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە

شەیری بکە لە:
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە

گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڕێکی زۆر پارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەبات و دیار نامێنێت، دەگوترێت پارەکە زیاترە لە 800 ملیۆن دینار، پۆلیسی ڕاپەڕینیش ڕایدەگەیێنێت، "هەواڵەکە پشتڕاست ناکەینەوە و لێکۆڵینەوە دەکەین".

 

چیرۆکی سەرەکی: کارمەندێکی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین کە کارمەندی تایبەت بە هێنانەوەی پارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە لە بانک، پارەیەکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین دەبات و دیارنامێنێت، بەگووتەی سەرچاوەکانی نێو بەڕێوەبەرایەتییەکە پارەکە زیاترە لە 800 ملیۆن دینار.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ڕووداوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤای وتووە، “لە ئێستادا لەبارەی ئەم دەنگۆیە هیچ ڕوونکردنەوە و قسەیەکمان نییە و هەواڵەکەش پشتڕاست ناکەینەوە و زانیاریی دروستمان نییە، لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر دۆسیەکە دەکەین".

 

لەلایەکی دیکەوە: ‌ عەمید  حەسەن ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە ڕۆژی پێنجشەمەوە کارمەندێکی بەشی ژمێریاریی بەرێوبەرایەتیمان دیارنییە، ئێمەش داهات و خەرجیمان هەیە و وردبینی دەکەین و گومانەکە لەسەر ئەوە دروست بووە کە کارمەندەکە دیارنییە و تەلەفۆنەکەی داخراوە".


زانیاریی زیاتر: عەمید حەسەن ئەبوبەکر دەربارەی بڕی پارەکەش ڕوونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەی باس دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە، کارمەندانی بەشی ژمێریاری خۆیان هەفتانە نزیکەی 70 بۆ 80  ملیۆن دینار دەبەنە بانک، ئێستا وردبینی زیاتر دەکرێت و بزانین گرفتێک هەیە یاخود نا، بۆیە وردبینی و بەدواداچوونی ورد دەستی پێکردووە، بزانین پارەکە کەمیکردوە و نادیارە یان نا".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پارەیەی دەگوترێت لەلایەن ئەو کارمەندەی هاتووچۆی ڕاپەڕینەوە براوە، پارەی داهاتی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕینە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ