ئەمریکا: ئەگەر ئێران دانوستان نەکات بە توندی لێیدەدەین

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: ئەگەر ئێران دانوستان نەکات بە توندی لێیدەدەین

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ئەمریکا هیوادارە لە ڕێگەی گفتوگۆی دیپلۆماسییەوە ڕێگری بکات لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەگەر شکست بهێنن لە دانوستانەکان ئەوا سوپای ئەمریکا ئامادەیە بە توندی لە قوڵایی خاکی ئێران بدات.

وێنە گەورەکە: دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئێران ڕۆژی شەممە لە عومان دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێکرد و بڕیارە هەفتەی داهاتووش گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی نێوانیان دەستپێبکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هیوادارین بە ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماسی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران بکەن و ئەگەر ئەو کارە شکستی هێنا، ئەوا سوپای ئەمریکا ئامادەیە بە توندی لە قوڵایی ئێران بدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: