سەرۆک بارزانی و شاندێکی ئەمریکا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و شاندێکی ئەمریکا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت دەکەن

سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکا کرد

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکا کرد، هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڤیكتۆریا تەیلەر ،جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەكەدا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، جەختی لە دۆستایەتی و هاوبەشیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردەوە، لەپێناو دابینكردنی سەقامگیری و بەرەو پێشچوونی زیاتر لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.
 
- هەر لەو دیدارە گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و ناوچەكە بە گشتی كرا، هاوکات بیروڕا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخی لایەنە كوردییەكانی سووریا و داهاتوو و پەیوەندییان لەگەڵ حكوومەتی تازەی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
 
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان.

 

زانیاریی زیاتر: گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەوەرێکی سەرەکی ئەو دیدارە بوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ