سبەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
سبەی  پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دەکرێت و بڕیارە قسە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت.

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم بەردەوامە. تەنیا ئەوە ماوە پۆستەکان دابەش بکرێت.

لێدوانی فەرمی: سەمیر هەورامی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی چووەتەوە قۆناغێکی نوێ، سبەی لە کۆبوونەوەکە ڕەشنووسێک ئامادە دەکرێت کە دەبێتە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان هەردوولا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20-10- 2024 ئەنجامدرا، لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ، هێشتا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکنەکەوتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: