لە سەیدسادق دەیەمین فێستیڤاڵی بەهارە بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە سەیدسادق فێستیڤاڵی بەهارە بەڕێوەدەچێت و بە هۆیەوە هەزاران گەشتیار ڕوویان لە ناوچەکە کردووە، تێیدا دەیان کاری دەستی و خواردن و خواردنەوە نمایشکران.

چیرۆکی سەرەکی: ڤیسیڤاڵی بەهارەی سەیدسادق بە بەشداری زیاتر لە 100 کەپری فرۆشیاران و هەزاران گەستیاری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ساڵانە لە گوندی کانی ئاسکانی سەیدسادق  بەرێوەدەچێت.

لێدوانە فەرمییەکان:

٠ ئەرکان خدر کە گەشتیارێکی فێستیڤاڵەکەیە بە ئاڤای وت، جگە لە بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ گەشتیاران،  ئەو کەسانەی بە کاری دەستی و خواردن و کاری جۆراو جۆر بەشداریان کردووە بە گرنگیەوە لەم جۆرە فێستیڤالانە دەروانن چونکە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بە بازار کردنی کالاکانیان.

٠ ساکار حەیدەر یەکێک لە فرۆشیارەکانی فێستیڤاڵەکە وتی، ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ساڵانە هێندەی لە توانایاندابێت بازارگەری بۆ فێستیڤاڵەکە دەکەن، چونکە پێیاننوایە ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە هۆکاری سەرەکین بۆ  ناساندنی زیاتری شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە