ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن

دیمەنێک لە کەمپی هۆل


ئاڤا نیوز


هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوی کوردستان لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە ماوەی دوو ڕۆژە لە کەمپی هۆل و دەورووبەری دەستی پێکردووە، ژمارەیەک شانەی داعش دەستگیر دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی هۆل بە دووری 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە شاری حەسەکە و نزیکەی 13 هەزار عێراقی و 15 هەزار سووری و  شەش هەزار کەسی دیکە لە خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعشی تێدایە و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیای نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ئەمنی بۆ کێوماڵکردنی کەمپی هۆل و دەورووبەری لە ڕۆژی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  توانیان ژمارەیەک شانەی نووستووی داعش دەستگیر بکەن.

 

شێوازی جێبەجێکردن: هەڵمەتە ئەمنییەکە ڕۆژی هەینی بۆ ناو کەمپی هۆل و دەورووبەری دەستپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە ئامانجی ڕێگریکردن لەوەی شانەکانی داعش هەوڵی دەربازکردنی خێزانەکان بدەن و ئایدۆلۆژیای تووندڕەو بڵاوبکەنەوە و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە لە کەمپەکەدا کاردەکەن، بکەنە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ