سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە

سەرۆک مەسعود بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، پەیامێک ئاراستەی كریستیانەکان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكات. هاوکات جەخت لە تەبایی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە.

پەیامی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەی دەڵێت: جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە.

- پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی  گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێت بپارێزرێت.

- هیوادارم سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی دیکە بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەژنی قیامە، بەواتای زیندووبوونەوەی مەسیح دێت دوای لەخاچدانی، دووەم جەژنی كریستیانەكانە و دوای جەژنی لەدایكبوونی مەسیح لە سەری ساڵی نوێی زایینی، كریستیانەكان دوای 50 ڕۆژ لە بەڕۆژووبوون، پێشوازی لە جەژنەکەیان دەكەن.

شەیری بکە لە: