سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات

سوڵتان هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سوڵتان هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە بگاتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، کرێملین، سوڵتانی عومان پرسە هەنووکەییەکان و ئەجێندا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ پووتین تاوتوێ دەکات. ئەمە سەرەڕای گفتوگۆ دووقۆڵییەکانی نێوانیان سەبارەت بە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، دارایی و وەبەرهێنان.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیوانی سوڵتانی عومان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئامانجی سەردانی سوڵتانی عومان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی، هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێ کردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و گفتوگۆکردنە لەسەر پرسە هەنووکەییەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: عومان نێوەندگیریی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات کە گەڕی یەکەمیان لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو و گەڕی دووەمیشیان لە ئێستادا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ