بەرپرسێکی پێنتاگۆن بۆ ئاڤا: پێگەی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکدەخەینەوە

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی پێنتاگۆن بۆ ئاڤا: پێگەی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکدەخەینەوە

دیمەنی چەند سەربازێکی ئەمریکا لە سووریا

ئاڤا نیوز 

لە چەند مانگی داهاتوو ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان کەمدەکاتەوە، بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆنیش بۆ ئاڤا دەڵێت، مەترسییەکان لەسەر ناوچەکە کەمیکردووە.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا پلانی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا دەستپێکردووە، و بەپێی زانیارییەکان چاوەڕواندەکرێت قۆناغی یەکەم 60 ڕۆژ بخایەنێت.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕۆتینی بە پشتبەستن بە پێداویستیی ئۆپەراسیۆنییەکان و ڕووداوە نائاساییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی هێزەکانی ڕێکدەخاتەوە.

٠ جووڵەکانی ئێستای سوپای ئەمریکاش لە سووریا، هەڵوێستی گونجاوی بەرگری جیهانی ئەمریکایە، و بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لە ماوەیەکی کورتدا لە سەرانسەری جیهاندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییە پەرەسەندووەکان، توانای بەرگری ئەمریکا نیشان دەدەن.

لە لایەکی دیکەوە: شۆن پارنێڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی داعش لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە، لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەکانمان لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: