توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکات

ساتی دەستگیکردنی ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

لە دوو پارێزگای ناوچەی مەرمەڕە لە ڕۆژئاوای توركیا، 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە بە ڕێگەی نایاسایی هاتبوونە توركیا و هەوڵیشیان داوە بەڕێگەی نایاسایی بچنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

چیرۆكی سەرەكی: هێزە ئەمنییەكانی ناوچەی مەرمەڕە لە هەردوو پارێزگای ئەدیرنە و كركلارەلی، هەڵمەتێكی دۆزینەوەی كۆچبەران و بازرگانانی بەقاچاخبردنی مرۆڤیان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی دەستپێكردووە، لەو هەڵمەتەشدا 32 كۆچبەر دەستگیركراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، تیمە ئەمنییەكان لە سەرانسەری شاری ئەدیرنە 27 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە بە نایاسایی هاتبوونە توركیا، هاوكات لە پارێزگای كركلارەلی تیمەكانی فەرماندەیی جەندرمە لە شارۆچكەی كۆفچاز پێنج كەسی دیكە بەهەمان تۆمەت دەستگیركراون.

 

چی ڕوویدا: دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، کۆچبەرە نایاساییە دەستگیرکراوەکان، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی پارێزگای ئەدیرنە کراون.

 

زانیاریی زیاتر: هێزە ئەمنییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، تائێستا ناسنامەی كۆچبەرە دەستگیركراوەكان یەكلایی نەبووەتەوە، ڕێكاری پێویست بۆ زانینی ناسنامەی ڕاستەقینەیان دەگیرێتەبەر.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ