ترەمپ: لەوانەیە بەزووترین کات بڕیار لەسەر ئێران بدەم

شەیری بکە لە:
ترەمپ: لەوانەیە بەزووترین کات بڕیار لەسەر ئێران بدەم

ۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای دانووستانەکانی شاندی ئێران و ئەمریکا، ترەمپ پێشبینی دەکات زۆر بەخێرایی بڕیارێک لەسەر ئێران بدات.

 

وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیری عومان، ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدا، لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دۆخی ناوچەکە و هەردوولاش کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسفکرد.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی سەبارەت بە ئێران کۆبووەتەوە و چاوەڕوانی بڕیارێکی خێرا دەکات، هاوکات دەڵێت، زۆر بەخێرایی بڕیار لەسەر ئێران دەدەین 
-بەڵام هیچ وردەکارییەکانی باسنەکردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، بڕیارە شەممەی داهاتوو لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خولی دووەمی دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ پرسی ئەتۆم بەڕێوەبچێت.

 

زانیاریی زیاتر: ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی لە ئێران کردووە، بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی ئەگەر ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: