ئێران و ئەمریکا لە سلێمانی لە نێو یەک هۆڵدا کۆ دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
ئێران و ئەمریکا لە سلێمانی لە نێو یەک هۆڵدا کۆ دەکرێنەوە

دیمەنی یەکێک لە دیدارەکانی زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی (ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

سبەی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی دەست پێدەکات و نوێنەرانی ئەمریکا و ئێرانیش ئامادەی دیدارەکە دەبن.

وێنە گەورەکە: ئێران و ئەمریکا لە عومان ڕەتیان کردەوە ڕاستەوخۆ و لەناو یەک هۆڵدا کۆببنەوە، کەچی سبەینێ هەردوو لایان لە سلێمانی لەناو یەک هۆڵدا دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکی سبەی دەست لە شاری سلێمانی پێدەکات، لە دیدارەکەدا دۆخی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پێشهاتەکان تاوتوێ دەکرێن و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ.

ئەمەش بزانە: شاندی ئەمریکی کە لە دیدارەکەدا بەشدار دەبێت، ڤیکتۆریا تەیلەر، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری دەرەوەی عێراق و ئێران سەرۆکایەتیی دەکات. شاندی ئێرانیش سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتیی دەکات.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ