ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشینی نوێ مووچە وەردەگرن

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشینی نوێ مووچە وەردەگرن

خانەنشینان لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان

ئاڤا نیوز

ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان دەستیپێكردووە و سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئامادەکردنی لیستەکە دەستیپێکردووە و ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینانیش خێراترکراوە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لیستی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان بە سیستمی ئەلیكترۆنی ئامادە دەكرێت، دوای كاری چڕی ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ، ئەم مانگە شەش هەزار خانەنشینی نوێ مووچە وەردەگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی کارەکانیان چڕتر کردووەتەوە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات دۆسیەكانیان تەواو بكرێت و ڕەوانەی بەغدا بكرێت بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمەش بزانە: نزیكەی دوو مانگە دەسەڵاتی ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینان بۆ 14 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی شار و شارۆچكەكان شۆڕكراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ