دانووستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بەهای تمەن بەرز دەکاتەوە

  • بزنس
  • 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
دانووستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بەهای تمەن بەرز دەکاتەوە

کەسێک بڕێکی زۆر تمەنی ئێرانی بەدەستی چەپی و سەد دۆلاری ئەمریکیشی بە دەستی ڕاستی گرتووە

ئاڤا نیوز

 

دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەهای تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەرزکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمرۆ لە عومان هەردوو شاندی دانووستاندنکاری ئێران و ئەمریکا لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ دەکەن و ئەم پرسە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

 

هۆکارە زانراوەکان: هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و پرسی چەکی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، هاوکات لێدوانە بەردەوامەکانی هەردوو وڵات دژ بەیەکدی وایکردووە بەهای تمەن بە درێژایی سێ مانگی ڕابردوو بەردەوام لە دابەزین دابێت. بەڵام دەستپێکردنی گفتوگۆکان و یەکەم دانیشتنی فەرمی لەنێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە عومان وایکرد بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبێتەوە و لە ئێستادا بەهای 100$ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی کوردستان دابەزیوە بۆ 9،700،000 تمەنی ئێرانی.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بازاڕەکان چاویان لەسەر دابەزینی زیاتری بەهای تمەن بوو. لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی ئێران و ئەمریکا، پێشبینی دەکرێت بەهای تمەن بەرامبەر 100$ داببەزێت بۆ 12،000،000 ملیۆن تمەن. بەپێچەوانەوە، درێژەکێشانی ماوەی گفتوگۆکان، دووبارە فشارەکان لەسەر بەهای تمەن زیاتر دەکات و نادڵنییاییەکانی بازاڕ بەرز دەکاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازاڕەکان بە وریاییەوە چاودێریی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن. لەگەڵ ئەوەی شارەزایان پێیانوایە ئێران بە ئاسانی دەستبەرداری پرۆگرامی ئەتۆمی نابێت، بەڵام هەوڵەکان ڕژدن بۆ گەیشتن بە چارەسەر. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: