هەسەدە لە بەنداوی تشرین دەکشێتەوە و سوپای سووریا جێگەی دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە لە بەنداوی تشرین دەکشێتەوە و سوپای سووریا جێگەی دەگرێتەوە

هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە ناوچەی بەنداوی تشرین

 

ئاڤا نیوز

سوپا و هێزە ئەمنییەکانی سووریا چوونە ناوچەی بەنداوی تشرین لە حەلەب، ئەوەش دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەو هێزانە و حکومەتی وڵاتەکە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی عەرەبیی سووریا ڕایگەیاند، سوپا و هێزەکانی ئاسایشی گشتی چوونە ناوچەی بەنداوی تشرین لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2025-04-01، ئەنجوومەنی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا ڕێککەوتنیان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەو دوو گەڕەکە دەپارێزێت و هەسەدەش تیایاندا دەکشێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ