ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت

شەیری بکە لە:
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

ئاڤا نیوز

 

ڕافائێل گرووسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تارانی بەجێهێشت.

 

زانیاریی زیاتر: گەڕووسی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و موحەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، کۆبوویەوە و پرسی دانوستانە ئەتۆمییەکانیان لە نێوان ئێران و ئەمریکا تاوتوێ کرد.

 

ڕاگەیێنراویی فەرمی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، کە سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و چاودێریی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، داوای کردووە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت، هاوشێوەی ئەو ڕۆڵەی کە لە دانوستانەکانی ساڵی 2015 هەیبوو. سەرۆکی ئاژانسەکە ئەوەشی گوتووە کە قۆناغەکە هەستیارە و دەبێت سوود لەو دەرفەتە ببینرێت کە هاتووەتە پێش و ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە شەممەی ڕابردوو گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستیپێکرد و شەممەی داهاتووش گەڕی دووەم بەڕێوەدەچێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: