داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای کەمکردنەوەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکرێت

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار - دیناری عێراقی (گرافیکی ئاڤا)

ئاڤا نیوز

بۆ کەمکردنەوەی مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران، لە پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆکرایەوە و پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە و دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ دەکەن، پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانیش بگرێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی 60 پەرلەمانتاری لەسەرە و پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە،  داوای  هەموارکردنەوەی خشتەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: پەرلەمانتاران داوا دەکەن موچە و دەرماڵەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆمار،  پەرلەمان،  وەزیر و پلە تایبەتەکان کەمبکرێتەوە، لەبەرامبەردا مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی ئاسایی زیاد بکرێت.

ئەمەش بزانە: جیاوازییەکی زۆر لە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی عێراق لەنێوان وەزارەتەکان و پلە باڵا و تایبەتەکان هەیە بەجۆرێک لەگەڵ پرەنسیپی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا ناگونجێت.

شەیری بکە لە: