کۆشکی سپی: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئەرێنی بوون

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئەرێنی بوون

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاڤا نیوز

لە عومان دانووستانی ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دۆخی ناوچەکە بەڕێوەچوو، کۆشکی سپیش دەڵێت، پرسەکان ئاڵۆزن، بەڵام گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێران ئەرێنی بووە.

وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیری عومان، ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و هەردوولاش کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسفکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو پرسانەی لەگەڵ ئێران باسکراون ئاڵۆزن، بەڵام گفتوگۆکانی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئێران هەنگاوێک بووە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی سوودبەخش بۆ هەردوولا و زۆر ئەرێنی و بوونیادنەر بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی لەوەکردەوە، ترەمپ ڕێنمایی کردووە کە تا دەتوانرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەربکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: