خولی یەکەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات

شەیری بکە لە:
خولی یەکەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات

هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتاییهات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-04-12، گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەچوو، هەردوولا هەڵوێستی حکومەتەکانیان سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە ئاڵوگۆڕ کرد.

لێدوانە فەرمییەکان:

٠ سەرچاوەیەک لە تیمی دانوستانکاری ئێران بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنیی بووە.

٠ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکان لە کەشێکی بوونیادنەردا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بەرپرسانی باڵای هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و لە هەفتەی داهاتوودا دانوستانەکانیان بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر:
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی دانوستانەکاندا بۆ ماوەیەکی کورت بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان گفتوگۆیان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە: بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران لە کەشێکی دۆستانەدا ڕوویدا کە لەبار بوو بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان و لە کۆتاییدا بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ هاوکاریکردن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە گفتوگۆکان هەفتەی داهاتوو بەردەوام بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ