شەقامەکانی شاری هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێنەوە

شەیری بکە لە:
شەقامەکانی شاری هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێنەوە

دوو کارمەندی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لەکاتی چاندنی گوڵ

ئاڤا نیوز

پرۆژەی چاندنی گوڵ لە بەشێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر دەستپێکردووە و هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی ڕازاندنەوەی شەقامەکان و جوانترکردنی سیمای شار و پاراستنی ژینگە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەڵمەتێکی چاندنی گوڵی لە شەقام و دوورگە ناوەندییەکان دەستپێکردووە.

لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی نوێی چاندن، لە شەقام و دوورگە ناوەندیەکانی شاری هەولێر هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە سێ هەزار و 500  گوڵ لە جۆری (ڕۆز، ئەشرەفی، پەتۆنیا) دەستیپێکرد، هەڵمەتەکانیشمان بەردەوام دەبێت لە پێناو ڕازاندنەوە و جوانکردنی شەقامەکان و زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی.

زانیاریی زیاتر: ڕێبین ئەحمەد، دەڵێت، هەموو ئەو گوڵ و نەمامانە بەرهەمی نەمامگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی شاری هەولێرە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتەکە شەقامی 60 مەتری و شەقامی بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.

شەیری بکە لە: