
بەشێک لە ناوچەکان ڕووبەڕووی وشکەساڵی شوێنی بوونەتەوە
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی جیۆلۆجیای ژینگەیی دەڵێت: ئەگەرچی شارەکانی هەرێمی کوردستان دۆخیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق باشترە، بەڵام بەشێک لە شارەکان ڕووبەڕووی وشکەساڵی شوێنی بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: وشکەساڵی دوو جۆری هەیە، وشکەساڵی شوێنی تەنیا چەند پارێزگا یان شوێنێک دەگرێتەوە، لە شارێک وشکەساڵییە، بەڵام لە شارێکی دیکە وشکەساڵی نییە. جۆرێکی دیکەی وشکەساڵی هەرێمییە، مەبەست لێی سەرتاپا وڵات یان هەرێمەکان دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ڕێبەر تەحسین، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕ لە جیۆلۆجیای ژینگەیی بە ئاڤا میدیای وت، ئەمساڵ وەک یەکێک لە خراپترین ساڵەکانی وشکەساڵی لە مێژووی داتاکانی دابارین لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت. لە ڕووی زانستییەوە ئەگەر لە 400 ملیم کەمتر ببارێت ئەوا بە وشکەساڵی دادەنرێت. هەرێمی کوردستان حاڵی لە شارەکانی دیکەی عێراق باشترە. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە حاڵیان لە هەموو پارێزگاکانی دیکە باشترە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو پسپۆڕەی جیۆلۆجیای ژینگەیی پشتبەستوو بە کۆمەڵێک داتا کە لە مانگی دەستکرد و بنکەکانی کۆکردنەوەی داتای دابارین وەرگیراون ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی وشکەساڵی شوێنی بوونەتەوە. داتاکانی ئەمساڵ بەمجۆرەن:
لە سەنتەری پارێزگای هەولێر 113 ملیم باران باریووە
لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 320 ملیم باران باریووە
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک 125 ملیم باران باریووە
لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 383 ملیم باران باریووە
لە سەنتەری پارێزگای کەرکووک 142 ملیم باران باریووە
د.ڕێبەر تەحسین ئەوەش دەڵێت: ساڵی پار لە قەزای چۆمان هەزار و 560 ملیم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 300 ملیم باران باریووە. ئەم وشکەساڵییەی ڕوو لە ناوچەکە کردووە چارەسەرەکەی تەنیا بە پەیڕەکردنی Smart Agericalcher کشتوکاڵی زیرەک دەبێت، کە پشتبەستوو بە مانگی دەستکرد دەتوانرێت بزانرێت پارچەیەک زەوی چەند ئاوی پێویستە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک لە دژی هەزاران منداڵ دەردەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە بەنداوی تشرین دەکشێتەوە و سوپای سووریا جێگەی دەگرێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق و کوردستان وردبینی وەرزی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پاڵم دۆر دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری تەندروستی ئەمریکا: تا پێنج مانگی دیکە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
11 نیسان
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان