كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت

ئاڤانیوز

كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ و سبەیش لە هەندێك ناوچە ئەگەری تاوەباران هەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا، هەروەها ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور، هاوكات پلەكانی گەرما نزیكەی سێ پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: هەوری ناوخۆیی لە هەر شوێنێك كۆببێتەوە باران ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە، لەم ڕۆژانەش شەپۆڵی بارانبارین بە بڕی جیاواز بەردەوام دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە ئەوەش داوە، پێشبینی دەكرێت سبەی ئاسمان نیمچە هەور بێت، هاوكات ئەگەری تاوەباران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر  هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: