چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکەن، داواش لە هاووڵاتییان دەکەن بەشداریی لە پرۆسەکە بکەن.

وێنە گەورەکە: بڕیارە لە نێوان مانگی 10 بۆ 11ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنیش پابەندبوونی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپات کردووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە هەڵبژاردن دوابخات یان کاتی هەڵبژاردنەکە بگۆڕێت.

- داوا لە حکومەت دەکەین، کەشێکی گونجاو و ئاسایش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دابین بکات و پشتیوانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش بکات بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن و پاکیی پرۆسەکە.

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی دووشەممە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند؛ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن، عێراق بەرەو دابەشبوون دەبات، هەر کەسێکیش باسی دواخستنی هەڵبژاردن بکات قبووڵی ناکەین.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتر موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە ئاماژەی بەوە کردبوو کە بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەن، "تا گەندەڵی هەبێت بەشداری لە پرۆسەکە ناکەین". هاوکات وتبووی، لایەنەکان تەنیا لە خەمی بەرژەوەندیی تائیفی و نەتەوەیی و حیزبیی خۆیانن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ