عێراق بۆ لوبنان: قەیرانەکانتان بە لێدوان دژی عێراق چارەسەر ناکرێت

شەیری بکە لە:
عێراق بۆ لوبنان: قەیرانەکانتان بە لێدوان دژی عێراق چارەسەر ناکرێت

محەممەد بەحر علوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق - عەلی حەباب، باڵیۆزی لوبنان لە بەغدا

ئاڤا نیوز

سەبارەت بە لێدوانێکی سەرۆککۆماری لوبنان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی لوبنانی لە بەغدا دەکات و پەیامێکی ناڕەزایی پێدەدات.

چیرۆکی سەرەکی: جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، هیچ هێزێکی سەربازی سەربەخۆ لە چوارچێوەی سوپای لوبنان دانامەزرێت و "بەهیچ شێوەیەکیش ئەزموونی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە لوبنان دووبارە ناکەینەوە".

وێنە گەورەکە: جۆزێف عەون حەشدى شەعبی وەک هێزێکی چەکدار لەدەرەوەی سوپا ناوبرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 16-4-2025 وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە فەرمی بانگهێشتی عەلی حەباب، باڵیۆزی لوبنانی لە بەغدا کرد و پەیامێکی ناڕەزایی پێشکەشکرد.

لێدوانی فەرمی: محەممەد بەحر علوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتە و بە یاسا بووەتە بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراق.

- لێدوانەکانی سەرۆککۆماری لوبنان سەبارەت بە حەشدی شەعبی خراپ بووە و کێشە ناوخۆییەکانی لوبنان بەم جۆرە لێدوانانە چارەسەر ناکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: