زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

دیمەنی حەبە هۆشبەرەکان. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە دەروازەی سنووریی شەلامچە، گەشتیارێکی بیانی بە زیاتر لە چوار هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا، هێزە ئەمنییەکان کەسێکی دیکەیان بە زیاتر لە 7 هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 2025-4-18، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووریی شەلەمچە گەشتیارێکی بیانییان دەستگیرکرد، کە چوار هەزار و 575 حەبی هۆشبەری پێبووە، کە لەناو ئامێری (کۆسەرە)ـدا شاردرابووەوە.

لە لایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ هەینی عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: هێزەکانیان لە دەروازەی سنووریی شەلامچە  گەشتیارێکی دیکەی بیانییان دەستگیرکرد، کە حەوت هەزار و 850 حەبی هۆشبەر و بڕی 960 گرام ماددەی کریستیاڵی پێبووە.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئەم گەشتیارە ئەم ماددە هۆشبەرانەی بەشێوەیەکی پیشەییانە لەنێو کێک و هەویرکارییەکان شاردبووەوە.

باکگراوند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و 559 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 194 بازرگانی نێودەوڵەتیین و هەزار و 365 بازرگانی دیکەیشیان ناوخۆیین، دەستیشیان بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: