لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتاکە ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تۆمارکراون و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە لە كەركووک ڕاگەیێنرا و ئەمڕۆش حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمار کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن تۆمار کراون.

 

ژمارەکان وادەڵێن: پارێزگای زیقار شەش حاڵەت، پارێزگای کەرکووک چوار حاڵەت، هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، موسەننا، نەینەوا و بەسرە یەک حاڵەت تۆمار کراوە. لە پارێزگای کەرکووک دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی سەیف بەدر، زۆربەی تووشبووەکان لەنێو ئاژەڵدارەکاندا تۆمارکراون و ئەگەر تووشبوونەکە زوو دەستنیشان بکرێت، چارەی بۆ دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە،  کە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و، تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ