هێرشێكی چه‌كداری لە ناوچەی سەوزی به‌غدا قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

شەیری بکە لە:
هێرشێكی چه‌كداری لە ناوچەی سەوزی به‌غدا قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

لە ناوچەی سەوزی شاری به‌غدا هێرشێكی چه‌كداری ڕوویدا و سەربازێک به‌سه‌ختی برینداربوو، بەڵام ئەنجامدەری هێرشه‌كه‌ دەستگیر كرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی له به‌غدا ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ، کەسێک لە نزیک بازگەی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق لە ناوچەی سەوزی به‌غدا تەقەی له‌هێزیكی ئه‌منی کرد , كه‌ ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان پێ سپێردراوه‌   ”.

 

چی ڕوویدا: لەو هێرشه‌دا سەربازێک به‌سه‌ختی برینداربوو، بەڵام هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیركرا.

 

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: ناوچەی سەوز ده‌كه‌وێته‌ لای کەرخی شاری به‌غدا، ڕووبەری دە کیلۆمەتری چوارگۆشەیه‌، لە دوای ڕووخانی رژێمی سه‌ددام، ئه‌م ناوچەیه‌ بە ڕووی هاووڵاتیاندا داخرا و كرا به‌ ناوه‌ندیی ئیداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ماڵی سه‌ركرده‌ باڵاكانی عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ